له به ر په نجه ره ی ته نیاییمدا
ده ست له ملانی هه وری دووریت
نوقمی خه یاڵی جێژوانێکی
چۆڵ و مه نگم . . .
یه ڵدای یادی تۆیه
چه ن ئه سته مه پێناسه ی هه ستێکی قه تی‌س کراو
ده بێ بڕۆم باران چاوه ڕێمه...
ژاڵه سه‌فییاری
بێ تۆ شه‌وي
مانگه شه‌وێ
هۆشي بردم، مه‌ستي كردم
له خۆشي شه‌وقي ديدارت ژيله مۆي عه‌شق
گرپه‌ي كرد و گه‌شايه‌وه
نه‌ك هه‌رجارێ سه‌دجار سه‌دجار
به يادي تۆ
زه‌رده خه‌نه بۆسه‌ر لێوم گه‌ڕايه‌وه
به چاو به دڵ به‌هه‌ست به گيان
سۆراخم كرد
له شۆڕه‌بي ، له سوور چنار
له گوڵي ژاڵه‌ي سینه‌ي ديوار
راست بوومه
عاشقه شێته‌ي شه‌وي ئه‌وجار
له يادمه
شه‌وێ پيكۆ به‌و كووچه‌دا را بردين
دوو عاشقي تامه‌زرۆ
له دڵخوازي ته‌نيایيدا
تاوێ له سه‌ر ئه‌و جۆگه دانيشتين
تۆ سيحري جواني لي ده‌ڕژا چاوي ره‌شت
من نوقم و سه‌ر سووڕماوي نيگاي گه‌شت
شه‌و هێمن و ئاسمان ساو
كات خۆش و به‌خت ته‌واو
هاو سه‌فه‌ر بووين
دل و گوێيان دابووه جريوه‌ي مه‌ل
له يادمه
تۆ كوتت تاوێ له‌و ئاوه رامێنه
عه‌شق شه‌پۆله و
ئاو ئاوێنه
تو كه ئێسته دڵت پێبه‌ستي منه
رۆژێكي‌تر
ده‌بيه عاشق و هۆگري
يارێكي تر
بۆيه ده‌ڵێم
وه‌ره‌عه‌شقي من له دڵ ده‌ركه
بۆوه‌ي له يادم كه‌ي
ماوه‌یێ له‌م شاره سه‌فه‌ر كه
كوتم
من ودا بڕان له عه‌شقي تۆ
ناتوانم
من وسه‌فه‌ر له‌و شاره به بێ تو
ناتوانم
له يادمه دڵ وه‌ك كۆترێكي ده‌سته مۆ
فري و هات و خۆی خسته
به‌رپێی تۆ
تو كشه‌ت لێ‌كرد و، ئه‌و
هه‌ڵنه‌فري
تو راوچي بوويت و ئه‌و
راوي تو
چي باڵ و په‌ري خۆم بوو قرتانم
خۆم كرده نێچير بۆداوي تۆ
من له عه‌شقي تو رانامێنم
ناتوانم، ناتوانم
دڵوپێ ئاو
له‌سه‌ر داره‌وه تكا
په‌ڕه سێلكه به ناڵه ناڵ
لێیدا فڕي
تكي فرمێسك له‌سه‌ر كوڵمه‌ت خزي
مانگ به عه‌شقي تۆ
پێ ده‌كه‌ني
له يادمه تۆ وڵامێكت نه‌دامه‌وه
غه‌م به سه‌رمدا باري و
من كڕمامه‌وه
غوباري غه‌م دايپۆشي
ئه‌وشه‌وه و شه‌واني‌تر
تۆ نه‌تپرسي له عاشقي دڵشكاوت
جارێکی تر
نازاني به بێ تۆ من
به چ حاڵێكه‌وه به و كووچه‌دا را بردم
شیعر؛ فریدون مشیری
و: عه‌تا عه‌لیزاده
چه‌پکێ گوڵ بوون،به لاسکه‌وه
یا پێنج په‌نجه‌ی ناسکت بوون
له ده‌ستت نام
له کاتی خواحافیزیدا ؟!
تۆ بڕوانه له‌و ده‌مه‌وه
په‌نجه‌کانم
پێنج جۆباری به‌رده‌وامن ،له گوڵاو !!
4/11/1387 سه‌قز- هه‌ژان بابامیری
دووکه ڵی سێیاره و
دووکه ڵی که ر گه و
دووکه ڵی گه‌رده لوو‌ڵی
پێچ و گه ر ده نه
چاوانی ئاسمانی لێڵ نووسیوه
له م لێڵه
رسته کانم لێڵ ده گه رێن
له کام شه قام
سه ر هه ڵ ئه که ی
که بۆنی سۆیسه ن و چنۆر
به فر میسک نه‌خشاوه
ئه م وه ر زه
کا ره ساتی کام ساڵه
که ده ستی به هار
نیگای سیامه ندی له بیر نیه و
به ته م و مژ
په نگ ، په نگ ده خاینێ و
له وینه ی زه ردی سرۆشت دا
باڵای ئاوینه سه ر و خوار ده کا
په ژاره ی سه ۆ زی ئه ر غه وان
له سووچی وشه کانم
تا من و جاده چووله کان
هه ر دین و دین
ته واو نا بن!
سه ۆز نه بوو
چیمه ن و چیمه نتو و چیا
کاتێ سه ر ماوه ز بۆنی زه هاکی ده دا
شار یاله کانی ده شاردووه
ژێر به رزترین ئاهه نگی نامۆیی!
رێگا
رێچوونی
نه چوون و
هاتنه وه
بۆ ئامیزی ئاوات ده خۆێنێ
ئاخافتنی ترس و له زی ئاڵبوومه کان
وێنه وێنه
بیره وه‌ر یه کانی ده خنکاند
پیی پیتی
هه موو من‌و تۆ
هه موو ته نیاو
هه موو رێگا
به شوێن ئاوس بوونی
کاته نه هێنییه کان ده چن
ره نگه
ره نگی به هاری خۆشه ویستی
له لووتکه ی ئه وین دا
هه ناسه کانی
گۆرا بێ!
ئیره ج عیبادی سه ر ماوه زی 87
گوڵاڵه گه‌زیزه‌ی پێش نه‌ورۆزی ساڵ !
به جێت هێشتم و ئه‌زانم تازه
بوونی تۆ له لام
خه‌ونێکه و خه‌یاڵ.
ئه‌ی به‌ژن‌جوانی به‌رز وه‌ک لاولاو!
قه‌ت پێموا نه‌بوو سۆزت نامێنێ و
وه‌فات ئه‌بێ به
بڵقێکی سه‌ر ئاو!
سروه له‌حمی
هه موو رۆژێ
شێعرێکی ته ڕ
به باڵاتا هه ڵده به ستم
بتيش نه بي
زۆر له مێژه
بت په ره ستم...
ژاڵه سهفییاریوا من ئه‌ڕۆم
بۆ یادگار، لێڵ خۆم ئه‌یبه‌م
له ئێوه ناوێک، شێوه‌یێک،
یا بزێکی دڵڕفێنی ئاسمانی،
یا سیمای به‌تاسه‌ی چاوه‌ڕوانی،
یا ده‌ست حه‌وادان،
بۆ ویتنه‌وه‌ی دوباره‌تان.
وا منم ئه‌ڕۆم،
بێنه باده‌م بنمه‌کانی به‌خوڕی میهره‌بانیتان
له به‌ر تاوگه‌ی زیوینی خۆشه‌ویستیدا،
با تێر ئاو بم.
تۆوی یادتان،
له ناو مه‌زرای ئه‌ندێشه‌ما،
سه‌ر ببزێوێ،
هه‌ر سه‌وز بێ.
با داری یادگاریتان،
هه‌ر به‌ردار بێ.
وا من ئه‌رۆم،
بێنه با ببیه‌م مۆسیقای شیرینی لاوانه‌وه‌تان،
تاکو به یاڵی دایه‌پیره‌ی ئه‌ندیشه‌م ،
منداڵانی،
به‌ری داری یادگاری،
بده‌نه به‌ر پلاری بیره‌وه‌ری،
له شه‌وگاری ئه‌نگوسته چاوی نامۆیی،
هۆن هۆن بگری و
منداڵانی بلاوێنێ.
سه‌لاحی مه‌نووچێهری
په‌پووله‌كه‌ی گڕی رووتــم سووتانـی‌چی؟!
هه‌تا هه‌م هه‌رله سوووڕانــــم وه‌يلانـی چی؟!
رێمكه‌بڕوێم‌له‌سه‌رته‌له‌سه‌نــــــــگــی‌سينگتا
وه‌ك‌به‌ڕه‌زا له‌جێی‌بڵينـــد وبه‌ربينـــــــگتا
تاڵێ تيشكت بڕژێنه‌ناوشه‌وێنــــــــــــمه‌وه
شه‌خته‌به‌ندی شه‌وستانم بتوێــنــــــــــــه‌وه
له‌خاكه‌لـێـــــــوه‌ی لێوته‌وه بمڵێــره‌وه
با_پاييزم به‌هارتی تێ‌بزێتـــــــــــــــــــه‌وه
له وبانـگه‌وه له دوومناره‌ی تۆم بيستــــــوه
سۆفی ئاسا نوێـــژی ئه‌شقم قه‌ت نه‌چــــــوه
له‌كانيلكه‌ی چاوه‌كانتا ده‌سنـوێــــژ ئه‌شۆم
هه‌تا تۆمبی تۆبه‌كـــــــــاری ته‌كيه‌كه‌ی تۆم
ديم هه‌واری بــــه‌ژن‌وباڵات بوومه‌ڕه‌شمــــاڵ
هه‌ڵم داوه له‌كه‌ل گۆنات چون ورده‌خـــاڵ
له‌كوێستانتا به‌ری دووره توانه‌وه‌م
هه‌رسێ كوچكه‌كه‌ی دوا ئاگـــــــر‌وكوژانه‌وه‌م
ده‌به‌س كه‌به‌س لاده‌لاده قاروقيــــــــــــنت
ته‌مه‌ن تارا كه‌ره‌م‌كه پێم پێ‌كه‌نـــــــــــينت
مه‌چۆلابه پياوی چا به دوور ده‌نگـــــــۆيـه
ئه‌وه‌ی راست بێ له‌م جيهانـه چاوی تۆيــه
لێم ببووره ئاسكه‌ناسكه‌ی دڵ سرك و سڵ
ئاشقه‌رووته هه‌رهه‌يه‌تــــــــی وتۆزقاڵێك دڵ
ده‌نا ده‌مكرد زێڕه‌و شانـــــــــــی ئه‌وباڵايه
خۆشه خاك بـــــی له ژێـر سايه‌ی ئه‌وئاڵايـه.
گوڵه‌به‌ڕۆژه
چاوه‌ڕوان بوو
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵداری ؛
ئه‌ستێره‌یێک چاوی قرتان
گوڵه‌به‌ڕۆژه داترووسکا ،
رووی گرژ کرد و
خۆی داپۆشی
تا به‌ر به‌یان !
عه‌تا عه‌لیزاده ___ سه‌قز
له ئاگربارانێکی چــــــــڕدا
چوونه نێو دڵی کۆترێکه‌وه
خوێن و فرمێسکی ، شارێکی شه‌هید !
کۆتریان گرت ،
کردیان به سه‌ر رمێکه‌وه.
* * * * *
ئێسته ئه‌و کۆتره خه‌مباره،
ئاڵایێکی شه‌کاوه‌یه و
هه‌موو ساڵێ له‌و رۆژه‌دا
چاوی فڕین ئه‌کاته‌وه و
له‌کارناواڵێکی هێمندا
پێنج هه‌زار ئه‌ستێره‌ی شه‌هیدی ئه‌و شاره
به دوای خۆیدا په‌لکێش ئه‌کا
* * * * * *
به‌ڵام ئه‌و کۆتره دڵداره
ئێستاوئێستاش برینداره !!
نیشتمان سه‌تتاری - سه‌قز – خاکه‌لێوه‌ی 2707
hozan4450@yahoo.com
